khanay-farmuda
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

اذهب الى الأسفل
Admin
Admin
Admin
المساهمات : 133
تاريخ التسجيل : 22/04/2022
https://khanay-farmuda.ahlamontada.com

خانەی فیقهی مەزهەبی شافیعی????: ????مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (٥) ????قۆناغی دووەم: گواستنەوە ئیمامی موزەنی ـ ئیمامی ڕەبیعی موڕادی Empty خانەی فیقهی مەزهەبی شافیعی????: ????مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (٥) ????قۆناغی دووەم: گواستنەوە ئیمامی موزەنی ـ ئیمامی ڕەبیعی موڕادی

الخميس أبريل 18, 2024 8:42 am
خانەی فیقهی مەزهەبی شافیعی????: ????مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی ????زنجیرەی (٥) ????قۆناغی دووەم: گواستنەوە ئیمامی موزەنی ـ ئیمامی ڕەبیعی موڕادی Kmc_2016


📚خانەی فیقهی مەزهەبی شافیعی📚:
📚مەزهەبی شافیعی و قۆناغەکانی پێگەیشتنی
📿زنجیرەی (٥)
📖قۆناغی دووەم: گواستنەوە
ئیمامی موزەنی ـ ئیمامی ڕەبیعی موڕادی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


۳. ئەبو ابراهیم اسماعیلی کوڕی یەحیای موزەنیە (و٢٦٤ك)، خاوەنی (المختصر)ە، کە ڕوکنی سەرەکی و پشت پێ بەستووی مەزهەبە، هەموو کتێبەکانی ئیمامی شافیعی تێدا کۆکردووەتەوە، لە وتە کۆن و لە نوێیەکان، ئەوانەی کە بە سەریاندا خوێندراوەتەوە لە لایەن خودی ئیمامەوە، ئەمە بەتەنیا (مختصر الأم) نیە هەروەکوو هەندێ کەس وا گومان دەبات، هەروەکوو بەو ناوەش چاپکراوە، بەڵکوو ئەمە موختەصەڕێکە (واتە: پوختەیەکە) بۆ هەموو زانستی ئیمامی شافیعی، هەروەکوو خودی موزەنی فەرموویەتی لە پێشەکی موختەصەڕەکەیدا، لەفزەکەشی: (اختصرت هذا الکتاب من علم محمد بن إدریس الشافعي) واتە: ئەم کتێبەم کورت و پوخت کردووەتەوە لە زانستی ئیمام.... .

وە گێڕدراوەتەوەش کە موزەنی لە هەر بابەتێکی ئەو کتێبەی موختەصەڕە ببایەوە ئەوە دوو ڕەکعەت نوێژی دەکرد.

سوبوکی نەقڵی کردووە لە عەمری کوڕی عوسمانی مەککی کە فەرموویەتی: "کەسم نەبینیوە لەو هەموو خواپەرستانەی کە من پێیان گەیشتووم بەئەندازەی موزەنی تێکۆشانیان زیاتر بێ، وە بەردەوام تر بووبن لەسەر خواپەرستی لەچاو ئەو، وە کەسیشم نەبینیوە بەئەندازەی ئەو زانست و زانستخوازانی بەگەورە گرتبێ، لەتوندترینی خەڵکی بوو لەتەنگکردنەوە لەسەر نەفسی خۆی لە ڕووی وەڕعەوە، وە لە فراوانترینیش بوو لەسەر خەڵکی لەوبارەوە، دەیفەرموو: "من ڕەوشتێکم لە ڕەوشتەکانی شافیعی".

ئیمامی شافیعی لەبارەیەوە فەرموویەتی: "تۆ سەرخەری مەزهەبی منی"، هەربەو جۆرەش دەرچوو کە فەرمووی.

🔸هۆکاری گرینگیدانی شافیعیەکان بە موختەصەری موزەنی

هیچ زانایەک نیە لە مەزهەبدا مەگەر ئیللا موختەصەڕەکەی شەڕح کردووە، وە گرینگیدانەکەشی بۆ ئەوانە دەگەڕێتەوە؛

📙أ. لەبەر قەبارەی بچووکی موختەصەڕەکە، بەپێچەوانەی تێکڕای کتێبەکانی ئیمامی شافیعی.

📚ب. دەورەدانی زانست و تێگەیشتنەکەی بە هەموو وتەکانی ئیمامی شافیعی.

📙ج. بەهۆی پەرتەوازەیی وتەکانی شافیعی لە تێکڕای کتێبەکانی، وە نەزانینی ئەوەی کە کامەیان ڕاجیحە وە کامەشیان مەڕجوحە، وە کامەیان کۆنەو کامەشیان نوێیە.

٤. ئیمامی موڕادی

ئەبو محمد ڕەبیعی کوڕی سلێمانی موڕادی (و٢٧٠ك)، بانگبێژ بوو لە مزگەوتی عەمری کوڕی عاص، ئیمامی شافیعی خۆشی دەویست، وە پێشی گوتووە: "ئای چەندە خۆشەویستی لە لام"، "تۆ گێڕەڕەوەی کتێبەکانمی"، "هیچ کەسێ بەئەندازەی ڕەبیع خزمەتی منی نەکردووە"، "ئەی ڕەبیع ئەگەر توانای ئەوەم هەبوایە زانستم دەرخوارد بدابای ئەوە دەرخواردم دەدایت".

قەففاڵیش دەفەرمووێ: "ڕەبیع تێگەیشتنی هێواش بوو، جا ئیمامی شافیعی تەنیا لە یەک بابەت چل جار بۆی دووبارە کردەوە کەچی هەر تێنەگەیشت، ئەویش لەشەرمان هەستاو ڕۆیشت، ئەوەبوو ئیمامی شافیعی بانگی کرد لەشوێنێکی دوور لەخەڵکی بۆی دووبارە کردەوە هەتا تێگەیشت".

بەیهەقیش باسی کردووە کەوا ئەویش موختەصەڕێکی هەبووە وەکوو موحتەصەڕەکەی بوەیطی و موزەنی، ئەمەش چاپ نەکراوە.

خزمەتەکانی ڕەبیع بۆ مەزهەب:

ڕەبیع سێ شتی کرد؛

🔹 یەکەم: ڕێکخستنی کتێبی (الأم)، ئەمەش بەتێخستنی کتێب و ریسالە سەربەخۆکان.

🔸دووەم: ڕوونکردنەوەی ئەو بۆچوونانەی کە ئیمامی شافیعی لە بابەتەکان لەسەری جێگیر بووە، ئەو بۆچوونانەی کە ئیمامی شافیعی دوو وتەو زیاتری لەبارەوە فەرموونە.

🔹سێیەم: بڵاوکردنەوەی زانستەکەی لەناو خەڵکی، هەتا گوتراوە: "هەشت سەد بارگە لەلای دەرگاکەی دادەبەزی بۆئەوەی گوێبیستی کتێبەکانی ئیمامی شافیعی بێ لەدەمی ڕەبیعەوە".

ئایە کامەیان پێشخراوە لەکاتی هەبوونی دژیەکدا؟

ئەگەرچی ئیمامی شافیعی قوتابی گەلێک زۆر بووە ئەوانەی کە مەزهەبەکەیان لێیەوە نەقڵ کردووە، بەڵام ئەوەندە هەیە ئەوەی جێگای پشت پێ بەستن بێ و بەدەوریاندا بخولێتەوە ئەوە ئەم چوارەن، بەڵام ئەگەر ئەم چوارە لە نەقڵ کردنی مەزهەب ڕاجیابوون لەنێوان خۆیاندا، ئەم ڕاجیاییەش بە ڕاجیایی ڕیوایەتەکان دەزاندرێ، جا کامەیان لەپێشترن؟

سوبوکی پێداگری کردووە لە پێناسەی ڕەبیعدا کەوا هاوەڵان نەقڵەکانی ڕەبیعی پێش دەخەن بەسەر نەقڵەکانی موزەنیدا.

وە نەوەویش لە پێناسەی بوەیطیدا نەقڵی کردووە کەوا بوەیطی فەرموویەتی: "ڕەبیع (أثْبَتَ) لە نەقڵکردن لە شافیعیەوە لەچاو من". واتە: لە بێ گومانی بوون لە ڕاست و دروستی نەقڵ کردن و پلەی یەقینیدا.

ئەوەی زاهیر بێ ئەوەیە کەوا ڕەبیع پێشخراوە بەسەر موزەنی و بوەیطیدا، لەبەرئەوەی لەپاش هەموویان وەفاتی کردووە، ئەو زاناتر بووە بەوەی کە ئیمامی شافیعی لەسەر کامە بۆچوون جێگیربووە، بەڵام لەواقیعدا کارەکە بەو جۆرە نیە، نموونەش لەسەر ئەوە: ڕەبیع زیاتر لە دە جار لە (الأم)دا نەقڵی کردووە کەوا کۆتا وتەی ئیمامی شافیعی لە (مسألة تفریق الصفقة البطلان)، کەچی موزەنی پێچەوانەی ئەوەیە کە فەرموویەتی: "ئەوەی شایەن بێ لە وتەکانی ئیمامی

شافیعی ئەوە بەتاڵ نەبوونیەتی"، جا لێرەدا هاوەڵان وتەی موزەنیان تەڕجیح کردووە بەسەر وتەی ڕەبیعدا.

ئەوەی ڕاستی بێ ئەوەیە هیچ یەکێکیان پێش ناخرێ بەسەر ئەوەکەی تردا، بەڵکوو هەموویان لەسەر یەک پلەن، وە ئەوەیشی کە تەڕجیحی یەکێک لەوانە دەکات بەهۆی چەند تەڕجیحانێکی ترە، کە لە گرینگترینیان: ئەندازەی تەواویان و پێچەوانەییان بۆ ڕێساکانی مەزهەب (واتە: ڕێژەی تەوافوق و موخالەفاتیان بۆ قەواعیدەکانی مەزهەب).

#ماوە...
الرجوع الى أعلى الصفحة
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى